درەختێک چارەسەری ٣٠٠ جۆر  نەخۆشی دەکات

پۆڵەتیک پرێس

توێژەرێکی کشتوکاڵی میسری درەختێک ئاشکرا دەکات، کە چارەسەری سەدان نەخۆشی دەکات یەکێک لەوانە لاوازی سێکسیە.

بەپێی بڵاو کراوەکان، مەریەم حەنا ئەندازیاری کشتوکاڵی میسری، درەختی مۆرینگا ئاشکرا دەکات، کە لە ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتان هەیە لە جیهاندا، بە ڕووەکی موعجیزە ناسراوە، چارەسەری زیاتر لە ٣٠٠ جۆر نەخۆشی دەکات.

حەنا کارەکەی تایبەتە بە بەرهەمهێنانی زەیتی سروشتی و پزیشکی، ئاماژە بەوە دەدات ئەو درەختە بە شێوەیەکی بەرفراوان لە وڵاتانی چین و ئەمریکاو ئەوروپا و هیند، بەکاردەهێنرێت چەند جۆرێک شتی لێ دروست دەکەن.

ڕوونیشی کردەوە، بەکارهێنانی ئەو درەختە لە وڵاتی میسردا سنوردار کراوە، لە کۆندا میسریەکان بەهۆی سودە زۆرەکانیەوە زۆر بەکاریان هێناوە.

ئەو توێژەرە دەڵێت، ئەم درەختە یارمەتیدەرێکی باشە بۆ ئەو کەسانەی لاوازی سێکسیان هەیە چ پیاو بێت یان ژن، هەروەها کێشەی نەزۆکی چارەسەر دەکات، هۆرمۆنی ئیسترۆجین لە ناو ڕەحمی ژندا ڕێک دەخات.

هەروەها یەکێکیتر لە سودەکانی بریتیە لە چارەسەرکردنی نەخۆشی لەبیرچوونەوە، یادەوەری بەهێز دەکات.

ڕێگای بەکارهێنانیشی دەتوانیت، بە تازەیی گەڵاکانی تێکەڵ بە زەڵاتە بکەی یاخود وەک سپیناخ بیخۆی یاخود وشکی بکەیت و بیکەیتە ناو خواردنەوە.

بەڵام ئاسانترین ڕێگە بریتیە لەوەی، دەتوانیت بیکوڵێنیت وەک چای سەوز بیخۆیتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا