نیشانەکانی کەمی ڤیتامین ئەی لە جەستەدا

پۆڵەتیک پرێس

لەگەڵ کەمبوونەوەی هەر ڤیتامینێک لە جەستەدا کۆمەڵێک نیشانە دەردەکەون و دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشەی تەندروستی، بۆیە پێویستە فەرامۆش نەکرێت.

ڤیتامین ئەی یەکێکە لە ڤیتامینە گرنگەکان بۆ جەستە کاتێک ڕێژەیەکی کەم دەبێت پێویستە ڕاستەوخۆ چارەسەربکرێت و لەکاتی کەمبوونەوەیدا کۆمەڵێک نیشانە دەردەکەون ئەوانیش:

-وشکبوونەوەی پێست یەکێکە لە نیشانە دیارەکان، چونکە ڤیتامین ئەی یارمەتی شێداکردنەوە و نوێبوونەوەی پێست دەدات.
-ئەم ڤیتامینە گرنگییەکی زۆری بۆ پێست هەیە کەمبوونی هۆکارێکە بۆ دروستبوونی زیپکە.
-کەمبوونەوەی لە جەستەدا دەبێتە هۆی درەنگ سارێژبوونی برینەکان.
-یەکێک لە نیشانە زۆر دیارەکان لە منداڵدا خاوبونەوەی گەشەیە.
-وشکبوونەوەی چاو هۆکارێکی دیکەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا