پۆڵەتیک پرێس
توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە زیادکردنی ماست بۆ سیستمی خۆراکی ڕۆژانە کاریگەریەکی زۆری لەسەر دابەزینی پەستانی خوێن بەشێوەیەکی سروشتی دەبێت.
بەرزبونەوەی پەستانی خوێن مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و دەمارە خوێنەکان زیاددەکات کە دەبنە هۆی جەڵتەی دڵ و مێشک، بەڵام بەشێوەیەکی سروشتی لەڕێگەی ماستەوە دەتوانیت ڕێگری لە بەرزبونەوەی پەستانی خوێن بکەیت.
ماست ماددە سوودبەخشەکان، کالیسیۆم، مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆمی تێدایە، بەشێوەیەکی گشتی سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ جەستە هەیە بەتایبەتییش بۆ ئەو کەسانەی بەدەست بەرزی پەستانی خوێنەوە دەناڵێنن، یارمەتی ڕێکخستن و دابەزینی پەستانی خوێن دەدات، لە ئەنجامی توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە ئەو کەسانەی ماست لە سیستمی خۆراکی ڕۆژانەیاندا هەیە پەستانی خوێنیان بەشێوەیەکی بەرچاوو کەمترە لەو کەسانەی ماست ناخۆن.