کەمی پڕۆتین لە جەستەدا دەبێتە هۆی ئەم کێشە تەندروستییانە

پۆڵەتیک پرێس

پڕۆتین بەشێکی سەرەکیە و جەستە پێویستییەکی زۆری پێیەتی، لەڕێگەی خۆراکیە ئاژەڵی و ڕووەکیەکانەوە دەستدەکەوێت و هەر خواردنێک بەپێی جۆرەکەی ڕێژەیەک لە پڕۆتینی تێدایە.

کاتێک ئەو خورادنانەی دەوڵەمەندن بە پڕۆتین کەم دەخورێن و جەستە ڕووبەڕووی کەمی پڕۆتین دەبێتەوە چەندین زیانی تەندروستی لێدەکەوێتەوە وەک:

-لەوانەیە ببێتە هۆی دروستبوونی چەوری جگەر.

-یەکێک لە کێشە زۆر دیارەکان کە بەهۆی کەمی پڕۆتینەوە دروستدەبێت هەوکردنەکانی جەستەیە.

-پڕۆتین پارێزگاری لە بەهێزی و تەندروستی ئێسکەکان دەکات، سیستمی خۆراکی کەم پڕۆتین مەترسی شکاندنی ئێسکەکان زیاددەکات.

-هۆکارێکی سەرەکیە بۆ دروستبوونی کێشەکانی پێست و قژ.

لەگەڵ ئەوەشدا زیادەرەویکردنیش تێیدا زیانی تەندروستی دەبێت، بۆیە پێویستە بەڕێژەی گونجاو لە جەستەدا هەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا