زۆرترین توشبووی کۆرۆنای گۆڕاو هەرزەکار و گەنجن

پۆڵەتیک پرێس

ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو، لە بەریتانیا لە زیاد بوون دایە، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە بەریتانیا ڕایگەیاند کار لەسەر گروپە جیاوازەکانی تەمەن دەکات بۆ زانینی ڕێژەی توشبوو بە پێی تەمەن

کاریگەری کۆرۆنای گۆڕاو لەسەر گروپە جیاوازەکانی تەمەن

بەبەراورد بە جاری ڕابردوو کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاو بۆوە، لەم دواییانەدا چەندین کەس لە تەمەنە جیاوازەکان لە نەخۆشخانەکان خەوێنراوە بەهۆی توشبونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو، توشبووان لە نێوان تەمەنەکانی هەرزەکاری و تەمەن بیست و سی ساڵەکان دایە

بەپێی توێژینەوەکانی زانکۆی لەندەن، مەترسی توشبوون و مردن بە ڤایرۆسەکە ناگۆڕێت و ، ڕێژەی مردن بۆ ئەو کەسانەی لە خوار تەمەنی ٤٠ ساڵەوەن لە ٪١، ئەو کەسانەشی لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدان ڕێژەی مردنیان لە ٪٥ بەرزبۆتەوە،بەڵام بە شێوەیەکی گشتی توشبووان زیاتر لە تەمەنی گەنجی دان

لە هەفتەکانی ڕابردوودا، لە نەخۆشخانەکان توشبوو بە رێژەی لە ٪٤٠ بووە، لە نێوان تەمەنی ١٨ تا ٦٤ ساڵیدا بوون، بەڵام ڕێژەی توشبووان لە نێوان تەمەنی ٦٥ بۆ٨٥ ساڵی لە ٪٢٠ بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا