پۆڵەتیک پرێس
هەموو کەسێک دەیەوێت پێستێکی جوان و تەندروستی هەبێت، ئاگاداربوون لە تەندروستی پێست زۆر پێویستە بەتایبەتی لەوەرزی زستاندا، چونکە پێست زیاتر ڕووبەڕووی وشکبوونەوە دەبێتەوە لە کەش و هەوای ساردا.
بەپێی ماڵپەڕی”newsbytesapp” ئەم پێنج خواردنە لەوەرزی زستاندا بۆ تەندروستی پێست گرنگن:
-ئاڤۆکادۆ
دەوڵەمەندە بە چەوریە تەندروستەکان، ڤیتامین و کانزاکان پارێزگاری لە تەندروستی و شێدارکردنەوەی پێست دەکات، هەروەها لە زیانەکانی تیشکی زۆر دەیپارێزێت.
-تەماتە
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و کارۆتینەکان، ماددەی لایکۆبینی تێدایە یارمەتی بەرهەمهێنانی کۆلاجین دەدات و ڕێگری لە زیانەکانی تیشکی سەروبنەوشەوی و چرچولۆچی دەکات.
-گوێز
ڕێژەیەکی زۆر ترشەچەورییەکانی وەک ئۆمێگا3 و 6ی تێدایە ڕێگری لە هەوکردنەکانی جەستە دەکەن کە دەبنە هۆی دروستبوونی کێشەکانی پێست.
-پەتاتەی شیرین
سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی پێست هەیە و ڕێگری سووتانی دەکات بەهۆی تیشکی خۆرەوە.
-شوکولاتەی ڕەش
دەوڵەمەندە بە کاکاو و دژەئۆکسانە بەهێزەکان یارمەتی شێدارکردنەوەی پێست دەدات و ڕێگری لە دروستبوونی کێشەکانی دەکات.