پۆڵەتیک پرێس
وشکبوونەوەی چاو دۆخێکی تەندروستیە بەهۆی لەدەستدانی شێداریەوە ڕوودەدات لەگەڵ ئەوەشدا سیستمی ژیان کاریگەری لەسەری وشکبوونەوەی چاو هەیە، ئەگەر ماوەیەکی زۆری بەسەردا تێپەڕێت و چارەسەرنەکرێت ئەوا زیان بە تەندروستی چاو دەگەیەنێت.
وشکبوونەوەی چاو چەندین نیشانەی هەیە وەک، سووربوونەوە، خووران و ڵێڵبوونی چاو، بۆیە پێویستە لەگەڵ دەرکەوتنی ئەو نیشانانە سەردانی پزیشک بکرێت بۆ وەرگرتنی چارەسەری گونجاو.
هۆکارەکانی وشکبوونەوەی چاو:
-سەیرکردنی مۆبایل و شاشەکان بۆماوەیەکی درێژ
-توشبوون بە هەندێک لە نەخۆشیەکانیش هۆکارن وەک نەخۆشی شەکرە
-بەرکەوتنی هەوای وشک
-سیستمی خۆراکی و ژیانی ناتەندروست
-وشکبوونەوە
-تێکچوونی هۆرمۆن
-هەستیاری
-بەکارهێنانی هاوێنەی لکاو بەشێوەیەکی ناتەندروست
-پیسبوونی چاو