سوودە تەندروستیەکانی شویت

پۆڵەتیک پرێس

شویت یەکێکە لەو سەوزەواتانەی سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە، تام و بۆنێکی تایبەت بە خواردنەکان دەبەخشێت، شویت دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان، ڕێژەیەکی زۆر کانزای کالیسیۆمی تێدایە سوودێکی زۆری بۆ جەستە هەیە.

سوودە تەندروستیەکانی شویت:

-فلاڤۆنیدی تێدایە، دژەئۆکسان و هەوکردنەکانە دڵ دەپارێزێت و کۆلیستڕۆڵ دادەبەزێنێت.
-یارمەتی نەهێشتنی میکرۆب و بەکتریاکانی ناو دەم دەدات کە دەبنە هۆی زیان بۆ پوک و ددانەکان.
-دەوڵەمەندە بە کالیسیۆم کە سەرچاوەیەکی سەرەکیە بۆ پاراستن و بەهێزبوونی ئێسکەکان.
-یارمەتی کرداری هەرس و ڕیخۆڵەکان دەدات، ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە کرداری هەرس پاک دەکاتەوە.
-چارەسەری سکچوون دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا