پۆڵه‌تیك پرێس:
به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری پاسپۆڕت له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، واده‌ی گۆڕینی پاسپۆرتی عێراقیی ئاشكراده‌كات.
لیوا ئه‌حمه‌د عه‌بدولستار، به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری پاسپۆڕت له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند، نیوه‌ی دووه‌می ئه‌مساڵ گۆڕانكاریی له‌پاسۆڕتدا ده‌كرێت و ده‌بێته سیم‌كارت.
به‌وته‌ی لیوا ئه‌حمه‌د، “پاسپۆڕته نوێیه‌كه تایبه‌تمه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه و سیمكارتێك تیایدا جێگیرده‌كرێت”.
پێشتر عوسمان غانمی، وه‌زیری ناوخۆی عێراق ڕایگه‌یاند، به‌منزیكانه پڕۆژه‌یه‌ك بۆ گۆڕانكاریی له پاسپۆڕتی عێراقیی ڕاده‌گه‌یه‌نن.
وتیشی، “گۆڕانكارییه‌كه به‌ئامانجی دانانی پێگه‌یه‌كی به‌هێزه بۆ پاسپۆڕتی عێراقی و چونكه ئێستا پێگه‌ی پاسپۆڕتی عێراقیی له‌نێو پاسپۆڕته جیهانییه‌كان، پێگه‌یه‌كی به‌هێز نییه”.
به‌گوێره‌ی دواین داتا پاسپۆڕتی عێراقیی له لیستی خراپترین پاسپۆڕته‌كانی جیهاندا پله‌ی دووه‌می وه‌رگرتووه، پاسپۆرتی سوری و پاكسانیی له‌ڕیزبه‌ندییه‌كه‌دا له‌پێشه‌وه‌ی عێراقن.