سودانی داوا لە وەزارەتی دارایی دەکات بەزوویی پڕۆژەیاسای بودجە بنێرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە وەزارەتی دارایی کرد بەزوویی پڕۆژەیاسای بودجە بنێرێت.

میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، سودانی داوای لە وەزارەتی دارایی کردووە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2023 بنێرێتە ئەنجومەنی وەزارەت تا بەزوویی خوێندنەوەی بۆ بکرێت و دواتر بنێردرێتە ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران و بخرێتە بەرنامەی کاری ئەنجومەنی وەزیرانەوە و بەزوویی تێبپەڕێنرێت.

بەهۆی دواکەوتنی پرسی دیاریکردنی سەرۆک کۆماری عێراق و پێکهێنانی حکومەت، جێگیرکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی دواکەوت و لە ئێستاشدا هەوڵەکان بۆ ئەوەن بەزوویی ئەو پرسە گرنگە یەکلابکرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا