بایدن هۆشداری بە پۆتین دەدات

پۆڵەتیک پرێس

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە لە دیدارە چاوەڕوانکراوەکەی لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا یەکێک لە تەوەرەکان کەیسەکانی مافی مرۆڤ دەبێت.

جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ ی ئایاری ٢٠٢١، لە میانەی وتارێکیدا لە ویلایەتی دیلاوێری وڵاتەکەی وتی، ” چەند هەفتەیەکی دیکە لە جنێف چاوم بە ڤلادمیر پۆتین دەکەوێت، لەو دیدارە بەڕوونی جەخت لەوە دەکەمەوە کە ئەمریکا بێدەنگ دانانیشێت و پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ قبووڵ ناکات”.

بڕیاروایە ڕۆژی ١٦ ی حوزەیرانی ئەمساڵ لە شاری جنێف-ی پایتەختی سویسرا دیداری نێوان ڤلادمیر پۆتین، سەرۆکی ڕوسیا و جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بەڕێوبچێت.

چاوەڕێ دەکرێت لە دیداری نێوانیاندا هەردوو سەرۆک پرسی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات  و پرسی سەقامگیری ستراتیژی و پرسە نێودەوڵەتیەکان باس بکەن وەک کاری هاوبەش لە ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا  و چارەسەرکردنی ناکۆکییە نێودەوڵەتییەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا