نرخی نەوت بەرزبوونەوەی تۆمارکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوتی برێنت 11 سەنت بەرزبووەوە و بە 82 دۆلار و 56 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش نزیکەی 14 سەنت بەرزبووەوە و بە 77 دۆلار و 91 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

نرخی نەوت بەهۆی زیادبوونی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریکا و بەرزبوونەوەی ئاستی نەوتی کۆگاکراوی ئەو وڵاتە و کەمبوونەوەی ئاستی خواستی چین، هۆکاری سەرەکی دابەزینی نرخی ئەو کاڵا ستراتیژییەن.
چین لەسەرەتا ئەم مانگە داتاکانی ئابووری وڵاتەکەی بڵاوکردەوە و تێیدا دەرکەوت چالاکی کارگە پیشەسازییەکانی بۆ ئاستێکی باش بەرزبووتەوە، ئەمەش نیگەرانییەکانی کەمبوونەوەی خواستی دووەم گەورەترین هاوردەکاری نەوتی رەواندەوە.

لەلایەکی دیکەوە، رێکخراوی ووزەی نێودەوڵەتی، کە ئەمساڵ چۆتە پاڵ رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت و هاوپەیمانەکانی (ئۆپێک)، پێشبی دەکات خواستەکان لەسەر نەوت لەبەرزیدا بمێننەوە، ئەمە سەرەڕای ستسبوونی کەرتی پیشەسازی لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا