پاش سێ رۆژ لە بەرزبوونەوەی بەردەوام، ئەمڕۆ نرخی نەوت دابەزینی تۆمارکرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ نرخی نەوت دابەزینی تۆمارکرد، ئەمەش پاش سێ رۆژ لە بەرزبوونەوەی بەردەوامی ئەو کاڵا ستراتیژییە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (21-12-2023)، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 22 سەنت دابەزی و بە 79 دۆلار و 48 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، هەروەها نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 23 سەنت دابەزی و هەر بەرمیلێک بە 74 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

دابەزینی نرخی نەوت بۆ یەکەمجارە لەماوەی 4 رۆژی رابردوودا، بەتایبەتی پاش بەرزبوونەوە بەردەوامەکەی رۆژی چوارشەممە، ئەمڕۆ جارێکی دیکە نرخەکان بەرەو دابەزین چوون.

هۆکاری سەرەکی دابەزینی نرخی نەوت لە رۆژی پێنجشەممە، دەگەڕێتەوە بۆ کەمبوونەوەی خواستی چین بۆ کڕینی نەوت، هەروەها بەرزبوونەوەی قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریکا.

لە چەند رۆژی رابردوودا، بەهۆی هەڕەشەکانی حوسییەکانی یەمەن و ناسەقامگیری ئەمنی دەریای سوور، نرخەکان بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزین.

حوسییەکانی یەمەن هەڕەشە لە تێپەڕبوونی هەر بارهەڵگرێک دەکەن کە بە دەریای سوردا تێبپەڕێت و رێگە لە کەشتییە نەوت هەڵگرەکان دەگرن لە گەرووی هوورمووز کە رێگەیەکی سەرەکی گواستنەوەی نەوتی وڵاتانی کەنداوە بۆ بازاڕەکانی جیهان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا