نەتەوە یەكگرتووەكان: هەزار هاوڵاتی مەدەنی لە ئەنبار بێسەروشوێنن

پۆڵەتیك پرێس

رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، تەنها لەماوەی دوو ساڵداو بەهۆی ئۆپراسیۆنەكانی دژ بە داعش لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار هەزار هاوڵاتی مەدەنی بێسەروشوێن بوون.

 

ئەمڕۆ یەكشەممە رێكخراوەكە لە راگەیەنراوێكدا داوایكرد، لێكۆڵینەوە لەبێسەروشوێنبوونی هەزار كەسی مەدەنی دەستپێبكاتەوە كە لەكاتی ئەنجامدانی ئۆپەاسیۆنەكان دژی داعش لە پارێزگای ئەنبار لە ماوەی ٢٠١٥ و ٢٠١٦ دا بێسەروشوێن بوون بكرێت.

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەگەڵ ئەوەی لەم راپۆرتەدا تەنها جەخت خراوەتە سەر پارێزگای ئەنبار، بەڵام پێویستە لە تەواوی وڵاتدا ئەم لێكۆڵینەوەیە ئەنجامبدرێت، ئەمەش هاوكار دەبێت لە چارەسەركردن و دیاریكردنی چارەنوسی ئەو كەسانەی بێسەروشوێن بوون.

 

پێشتریش چاودێری مافەكانی مرۆڤی عێراق داوای لە مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد چارەنووسی بێسەروشوێنكراوەكان ئاشكرا بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا