پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ڕێنمایی نوێی بۆ خانەنشینکردن و پێدانی دەرماڵەی خانەنشینی و پاداشتی خزمەت بۆ هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەکرد.
ئەمڕۆ سێشەممە19ی ئادار، وەزارەتی دارایی هەرێم ژمارەیەک ڕێنمایی نوێی لەبارەی یاسای خانەنشینی هێزەکانی ناخۆی لە نوسراوێکدا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند،” پیاوی پۆلیس كۆتایی هاتوو به‌راژه‌ی ئه‌وه‌ی خزمه‌تی 15 ساڵ زیاتر و ته‌مه‌نی 45ساڵ زیاتره، خانه‌نشین ده‌كرێن به‌پێی مادده‌ی 29 له یاسای راژه و خانه‌نشینی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ ژماره 18ی ساڵی 2017ی به‌ركار له هه‌رێمی كوردستان، شایسته‌ی مووچه‌ی مۆڵه‌تی كۆكراوه ده‌بێت به‌مه‌رجێك 180 رۆژ زیاتر نه‌بێت و بڕی پاره‌كه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای موچه و ده‌رماڵه‌كانیان ده‌بێت كه پێش ده‌ستهه‌ڵگرتنیان له خزمه‌ت پێیان ده‌درا”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ناكرێت پاداشتی خانه‌نشینی و مووچه‌ی خانه‌نشینی به‌یه‌كه‌وه بدرێت له‌حاڵه‌تی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه (مستقیل) ئه‌گه‌ر هاتوو راژه‌كه‌ی له 15 ساڵ زیاتر یان پاداشتی كۆتایی راژه وه‌رده‌گرێت یان موچه‌ی خانه‌نشینی بۆ دابینده‌كرێت.
ڕوونیکردەوە، پیاوی پۆلیس به‌هۆی ته‌واوبوونی ته‌مه‌نی یاسایی ره‌وانه‌ی خانه‌نشینی ده‌كرێت ئه‌گه‌ر خزمه‌تی له 15 ساڵ كه‌متر بوو، ته‌نها شایسته‌ی پاداشتی كۆتایی راژه‌ی ده‌بێت، پۆلیسی ده‌ستله‌كاركێشاوه راژه‌كه‌ی له 15 ساڵ كه‌متر بێت ته‌نها مووچه‌ی مۆڵه‌تی كۆكراوه بۆ ماوه‌ی 180 رۆژ وه‌رده‌گرێت، هه‌روه‌ها پیاوی پۆلیسی كۆتاییوهاتوو به راژه (فصل) ته‌نها شایسته‌ی موچه‌ی مۆڵه‌تی كۆكراوه‌ی بۆ خه‌رجده‌كرێت به‌پێ مۆڵه‌تی كۆكراوه‌ی كه له 180 رۆژ زیاتر نه‌بێت، ئەوانەی پلەی تایبەتیان وەرگرتووە پاداشتی خانەنشینییان بۆ خەرج ناکرێت.