پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، “دوای دوو ساڵ لە بڵاوبوونەوەی کۆڤید-19، بەمنزیکانە ئەوروپا دەچێتە قۆناغێکی ئارامی درێژخایەنەوە، هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ زۆری ڕێژەی ئەو کەسانەی ڤاکسینیان بەکارهێناوە”.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوەکرد، “بەهۆی زیادبوونی ڕێژەی ئەو کەسانەی ڤاکسینیان بەکارهێناوە و نزیکبوونەوە لە کۆتایی وەرزی زستان، ئەوروپا بەمنزیکانە دەچێتە قۆناغی ئارامییەکی درێژخایەنەوە”.
پێشتریش حکومەتی سویسرا لەبارەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن ئاشکرای کرد، “ڕەنگە سەرهەڵدانی ئۆمیکرۆن ببێتە سەرەتای کۆتاییهاتنی کۆڤید-19”.