سەرۆكوەزیرانی پێشووی سكۆتلاند دەستگیردەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە چوارچێوەی لێكۆڵینەوەیەك لە سەرپێچیی دارایی، نیكۆلا ستێرجن، سەرۆكوەزیرانی پێشووی سكۆتلاند كە سەردەمێك وەكو شاژنی سكۆتلەندا ناو دەبرا، دەستگیركرا.

ستێرجن بووە سێیەم كەس لەو لێكۆڵینەوەیەدا دەستگیربكرێت. لێكۆڵینەوەكە سیستمی سیاسیی سكۆتلاندی هێناوەتە لەرزین، لە كاتێكدا كە پارتی نیشتمانیی سكۆتلاند (SNP) ماوەیەكی درێژە لە سیاسەتی وڵاتەكەی ناو شانشینی یەكگرتووی بەریتانیا دەستی باڵای هەیە.

پۆلیسی سكۆتلاند لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، پەیوەست بە لێكۆڵینەوە لە پارەداركردن و سەرچاوە داراییەكانی پارتی نیشتمان، ژنێكی تەمەن 52 ساڵ ئەمڕۆ وەكو تۆمەتبارێك دەستگیركرا.

وتەبێژێكی خانمە سیاسەتمەدارەكە باسی لەوە كردووە، ستێرجن بە ویستی خۆی چووە بۆ چاوپێكەوتنی پۆلیس.

پۆلیس باس لەوە دەكات، ستێرجن دەستبەسەركراوە و لەلایەن لێكۆڵەرەكانەوە، لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا