پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ شەممە بۆ ڕۆژی چوارەم لەسەر یەک، هاوڵاتییانی قەزای پێنجوێن بەردەوامن لە خۆپیشاندان.
بەشێک لە خۆپیشاندەران دەڵێن، حکومەت کارەبای قەزاکەی کەمکردووەتەوە و موەلیدەش نییە، هاوڵاتیانی قەزاکە بۆ گەرمکردنەوە تەنها پشت بە کارەبای نیشتمانی دەبەستن.
لەلایەکی دیکەوە خۆپیشاندەران ڕێگەی مەرزی باشماخیان داخستووە و ڕێگە بە هیچ جموجوڵێکی بازرگانی نادەن لەو مەرزە.
جێی ئاماژەیە تا ئێستا قەزای پێنجوێن یەک بەرمیل نەوتیان بەسەردا دابەشکراوە سەرباری ئەوەی ناوچەکەیان یەکێکە لە ساردترین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.