هه‌رێم و ژاپۆن په‌ره‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانی و ئابوورییه‌كانی نێوانیان ده‌ده‌ن

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم رایده‌گه‌يەنێت لەكۆبوونەوەی بەرپرسانی وەزارەتەكە لەگەل (ئاراکاوا میکیھێرۆ) کۆنسوڵی ژاپۆن لەهەولێر تاووتوێی چەندین بابەتی پەیوەست بە بازرگانی و ئابووری نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ژاپۆن کرا.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی بازرگانی هەرێم، کونسوڵی ژاپۆن داوای كردووە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و ژاپۆن بەردەوامیان هەبێت و ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بۆ هەماهەنگكردن لەبواری بازرگانی و ئابووری.

له‌راگه‌یاندراوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە، لە نێوان تیمی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم و كونسوڵی ژاپۆن ب چەندین پێشنیار خراوەتە ڕوو کە دەبێتە مایەی پێشکەوتنی نێوان هەردولا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا