وێنە.. بەرێوەچوونی ساڵرۆژی شەهیدكردنی مامەڕیشە

پۆڵەتیك پرێس:
مەراسیمی (٣٦)ەمین سالیادیی شەهیدانی سەركردە و قارەمان مامە ڕیشەو سەردارو موحسن لە گوندی تاڵەبان كرایەوە.

رۆژی یەك شەممە 24ی كانوونی دووەم، بەئامادەبوونی ڕێبوار جاف لێپرسراوی مەڵبەند و بەشێك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی‌و سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بەرپرسانی حیزبی و حكومی و خانەوادە و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی شەهیدانی ناوبراو و فەرماندە سەربازییەكانی هێزی پێشەرگە مەراسیمی بەرز ڕاگرتنی (٣٦)ە مین ساڵیادی شەهیدانی سەركردە مامە ڕیشەو سەردار و موحسن لە زێدی خۆیان لە گوندی تاڵەبان بەڕێوەچوو.

لەمەراسیمەكەدا ڕێبوار جاف لەوتەیەكدا باسی ژیان و قارەمانی و بەشێك لەداستانەكانی شەهید مامە ریشەو هاورێكانی كرد و چۆن خۆ نەویستانە گیانی خۆیان بەخشیوەتە ئەم خاكە و لەپێناو ئەم دەستكەوتانەی ئێستادا سەدان پێشمەرگەو فەرماندەیی قارەمان خۆیان فیدا كردووە بۆ هێنانەدی ئازادی و سەربەخۆی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا