هەرێم 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی سۆمۆ دەكات

پۆڵەتیك پرێس

بەشێك لەدەقی پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ی عێراق كە تایبەتە بە هەرێمی كوردستان بڵاوكراوەتەوەو بەپێی پرۆژە یاساكەش هەرێم پابەندكراوە بە رادەستكردنی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بە كۆمپانیای سۆما.

هاوكات لەو بودجەیەدا موچەی پێشمەرگە لە بودجەی سیادی دەدرێت، لەبەرامبەریشدا لایەنی بەغدا شایستە داراییەكانی هەرێم دەنێرێت.

ئەوەی ئێستا بۆ پشكی هەرێم دیاریكراوە، بەپێی ئەو رێككەوتنەیە كە پێشتر حكومەتی هەرێم لەگەڵ حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی 2019 ئەنجامیان دابوو.

لەچەند رۆژی رابردوشدا وتەبێژی حكومەتی عێراق رایگەیاند، پشكی هەرێم لە بودجەی 2021دا دانراوەو بودجەكەش كۆتایی بەقەیرانی دارایی نێوان هەرێم و بەغدا دەهێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا