ناڕێكی هەناسە كاریگەری لەسەر خەوتن چییە؟

پۆڵەتیك پرێس:
زۆرجار ناڕێكی هەناسەدان لە كاتی خەودا ڕوو دەدات، كاتێك مێشك وەڵامی ماسولكەكان ناداتەوە، چونكە كۆنترۆڵی هەناسەدان دەكات.

كاتێك كەسێكیش لە كاتی نوستن دا تووشی هەناسە تەنگی دەبێت بە شێوەیەكی ئاسایی، ڕەنگە بە هۆی هەوایەكی نا ئاساییەوە بێت، واتە جیاواز لە كەسێك، كە بە شێوەیەكی بەردەوام وایە.

هەروەها ڕەنگە بە هۆی شكاندنی دڵ و جەڵتەی مێشكەوە ، یاخود خەوتن لەسەر شوێنێك، یان شتێكی بەرز، كە هەناسە تەنگی ڕوو بدات.
نیشانەكانی.
پرخەی زۆر
قورسبوونی سەرنج دان
قورسبوونی خەو
ئازاری سینگ بە شەوان
سەرئێشە لە بەیانیان دا.
هەست كردن بە خەواڵویی بە درێژایی ڕۆژ.
گۆڕانی باری دەروونی
لە پڕ هەستان و هەناسەی كورت.
وەستانی هەناسە جارجار

هۆكارەكانی:
هەناسەتەنگی بە هۆی شكستی وەڵامدانەوەی مێشك بۆ ماسولكەكان ڕوو دادەت، هەروەها كاریگەری هەیە لەسەر بەرپرسیاری دەماخی مرۆڤ، چونكە كۆنترۆڵی لێدانی دڵ و هەناسەدان دەكات.

جۆرەكانی
حاڵەتی شینی، ئەم جۆرەیان پەیوەندی هەیە بە هەناسەتەنگی لە كاتی دڵ شكاندن و جەڵتەی دەماخ.

هەناسە تەنگی لە شوێنی بەرز، لە بەرزایی دا گۆڕان بەسەر ڕێژەی ئۆكسیجین دا دێت، بۆیە هەندێك كات دەبێتە هۆی كورت بونەوەی هەناسە.

هەناسەتەنگی لە حاڵەتی ئاساییدا، ڕەنگە لە حاڵەتە ئاساییەكانی وەك خەوتن بەشێوەیەكی هەڵە ،یاخود زۆر بیركردنەوە ڕوو بدات.

هۆكارە مەترسیدارەكانی.
مەترسی لەسەر توانای سێكسی لە پیاواندا بە تایبەت زیاتر لە خانمان.

مەترسی لەسەر تەندروستی بەتەمەنەكان هەیە زیاتر لە گەنجان.

ناریكی لە لێدانەكانی دڵ دروست دەكات.

وەرەمەكانی دەماخ هۆكارێكە بۆ ڕێكخستنی هەناسەدان.

كاریگەرییە لاوەكییەكانی.
ماندوبوون
قورسی سەرنج دان
كێشەی دڵ

چارەسەرەكانی:
دەرمان
ئۆكسجینی تەواو
كەمكردنەوەی دەرمانی نەگونجاو
بەكارهێنانی ئامێری هەوا وەرگرتن
ئەنجامدانی نەشتەرگەری.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا