كاریگەری كەمی ڕێژەی ڤیتامین D لە هەرزەكاراندا

پۆڵەتیك پرێس

ڤیتامین دی،یەكێكە لە گرنگترین ڤیتامینەكان بۆ لەش بە تایبەتی لە كاتی كۆرۆنادا،كەمی ئەم ڤیتامینە لەلەشدا كاریگەری دەبێت لەسەر هەڵسوكەوت و چەندین نەخۆشی لە هەرزەكاراندا و ئەگەری توشبوونی هەوكردنی ئێسكەكان زیاد دەكات.

بەپێی لێكۆڵینەوەكان كەمی ئەم ڤیتامینە لە منداڵاندا دەبێتە هۆی دروستبوونی هەڵسوكەوتی رق لێبوونەوە، ئەمەش لەتەمەنی هەرزەكاریدا تووشی خەمۆكیان دەكات،ڤیتامین دی گرنگییەكی زۆری هەیە لە گەشە و نەخۆشییەكانی دڵ و شێرپەنجە هەروەها دژی هەوكردنە.

ئەو سەرچاوانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین دی

لەخواردنەكانی قارچك، ماسی، هێلكە و بابەتەكانی ماست بە كەمی دەستمان بكەوێ‌،سەرچاوەیەكی دیكە تیشكی خۆرە ئەویش بە مانەوە لەبەر تیشكی خۆر بە ڕێژەیەكی گونجاو چونكە تیشكی سەروبنەوشەیی زیانی بۆ پێست و شێرپەنجەی پێست هەیە، لەم كاتەدا دەتوانین لە دەرمانخانەكانیش وەریبگرین بەڵام لەژێر چاودێری دكتۆردا.

مصادر فيتامين دي
هۆكارەكانی كەمی ئەم ڤیتامینە

یەكێك لە گرنگترینەكان مانەوەی زۆر لە ماڵەوە و نەچونە بەر تیشكی خۆر، نەخواردنی خۆراكی تەندروست،كێشی زۆر،یان گەورە بوون لە تەمەندا،پزیشكەكان ئامۆژگاری دەكەن بە هێشتنەوەی كێشی لەش بە هاوسەنگی و خواردنی تەندروست بۆ ڕێگریكردن لە كەمی ڤیتامین دی بە تایبەتی لە منداڵاندا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا