پێنج خواردن باشترە لە بەفرگردا هەڵنەگیرێن

پۆڵەتیک پرێس

بەگشتی هەمووو کەسەکان بەشێکی زۆری خواردنەکان لە بەفرگردا هەڵدەگرن بێئەوەی بزانن کام جۆرەیان باشترە لە بەفرگردا هەڵنەگیرێت، چونکە هەڵگرتنی هەندێک خاردن لە بەفرگردا دەبێتە هۆی تێکچونیان.

ئەو خواردنانەی باشترە لە بەفرگردا هەڵنەگیرێن:

-شوتی
شوتی باشترە لە بەفرگردا دانەنرێت، بەڵام لەکاتێکدا ئەگەر شوتیەکە لەت بکرێت باشترە داپۆشرێت و لە بەفرگردا هەڵبگیرێت.

-تەماتە
باشترین شوێن بۆ دانانی تەماتە لە پلەی گەرمی ژووردایە دوور لە تیشکی خۆر بۆئەوەی تێکنەچێت.

-پەتاتە
هەڵگرتنی پەتاتە لەشوێنی شێداردا وایلێدەکات بەخێرای گەشە بکات و تێکبچێت، بەڵام هەڵگرتنی لە دەرەوەی بەفرگر وادەکات بۆماوەیەکی زیاتر بمێنێتەوە.

-پیاز
پیاز لەشوێنی شێداردا دەبێتە هۆی کەڕوو کردن و تێکچوونی.

-هەنگوین
پلەی گەرمی سروشتی ژوور یارمەتی مانەوەی هەنگوین بە سروشتی دەدات، بۆئەوەی هەنگوین تێکنەچێت باشترە لە دەفرێکی شوشەدا بێت و سەری دابخرێت و لە پلەی گەرمی ژوور دوور لە تیشکی خۆر دابنرێت، چونکە هەنگوین لە بەفرگردا دەبێتە هۆی مەیینی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا