پۆڵەتیک پرێس
پزیشکی ڕوسی ئەنتۆنیا ستارۆدۆبۆڤا ڕایگەیاند، خواردنی سەوزەواتەکان بەتایبەتی ئەوانەی لە خێزانی کەلەرمن مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی ڕیخۆڵە کەمدەکەنەوە.
بەپێی ماڵپەڕی “ئەزڤیستیا”، زانایەکی گەورەی وەزارەتی تەندروستی مۆسکۆ دەڵێت:”بەپێی ئەنجامی ئەو توێژینەوانەی لەم دواییانەدا ئەنجامدراوە دەرکەوتووە خواردنی ئەو سەوزەواتانەی لەخێزانی کەلەرمن وەک قەرنابیت، بڕۆکلی، توور، شێلم، جەرجیر و ئەوانی دیکە ڕێگری توشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن و ڕیخۆڵە دەکەن، چونکە ڕێژەیەکی زۆر بۆلیفینۆل و ڕیشاڵیان تێدایە”.
باسی لەوەشکرد، ئەو سەوزەواتانەی ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکانیان تێدایە پارێزگاری لە تەندروستی خانەکان دەکەن، بۆیە پێویستە لە سیستمی خۆراکی ڕۆژانەدا هەبن.