پۆڵەتیک پرێس
سوری داداشیفا پزیشکێکی ڕوسیە رایگەیاند: خواردنەوەی چای گەرم یان هەرخواردنەوەیەکی دیکەی گەرم مەترسی گەشەکردنی شێرپەنجەی سوورێنچک زیاد دەکات.
بەگشتی خواردنەوە گەرمەکان زیان بە تەندروستی گشتی دەگەیەنن، بەشێکی زۆری خەڵک خواستی خواردنەوەی چا و قاوەیان بە گەرمی هەیە، بەڵام نازانن کە خواردنەوە گەرمەکان لەوانەیە ببنە هۆی گەشەکردنی شێرپەنجەی سوورێنچک.
خواردنەوەی خواردنەوە گەرمەکان دەبێتە هۆی تێکچوونی خانەکانی سوورێنچک، ئەمەش لەدوایدا گەشە دەکات و دەبێتە هۆی دروستبوونی وەرەمی شێرپەنجەیی، بۆیە پێویستە خواردنەوەکان کاتێک زۆر گەرمن نەخورێنەوە، بەڵکو چاوەڕێ بکرێت تا کەمێک سارد دەبنەوە و پاشان بخورێنەوە.