چۆن مامەڵە لەگەڵ قۆناغی گەشەسەندنی منداڵەکەت دەکەیت

پۆڵەتیک پرێس

دایکان و باوکان بە گشتی کاتێک منداڵەکانیان دەگاتە، تەمەنی هەرزەکاری نازانن چۆن پەروەردەیەکی سێکسی تەندروستیان فێر بکەن کە نەکەونە هەڵەوە، یاخود چۆن ئاراستەیان بکەن بەرەو تەمەنێکی کامڵ بوون و توشی کەمترین هەڵە بن لە ژیانیان، چونکە لەم تەمەنەدا هەندێک گۆڕانکاری بەسەر جەستەیاندا دێت کە ڕەنگە هەندێکیان نەزانن چۆن مامەڵەی لەگەڵ بکەن

چۆن مامەڵە لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی منداڵەکەت دەکەیت

ئاراستە سێکسیەکان چین؟ گۆڕانکارییە جەستەییەکان چین؟ وەک گەشە کردنی سینگ لە کچاندا و دروست بوونی موو لە ناوچە هەستیارەکان و گۆڕانی دەنگ لەتەمەنی هەرزەکاریدا، لێکۆڵینەوە پزیشکیەکان چەند زانیارییەکان لەسەر چۆنیەتی مامەڵە کردن لەگەڵ ئەم گۆڕانکارییانە ڕوون کردۆتەوە

سەرەتا لە لە گەشەسەندنی ئەندامەکانی زاوزێوە دەست پێ دەکەن، کە بە چەند قۆناغێکدا دەڕوات

قۆناغەکانی بالغ بوون سێ وێستگەی هەیە

یەکەم، کچان پێش کوڕان دەچنە قۆناغی بالغ بوونەوە، کە ئەویش دەردانی هۆرمۆنی ئیسترۆجینە لە تەمەنی ٥بۆ٦ ساڵیەوە، دواتر گەشەسەندنی سینگ و مەمک دەست پێ دەکات لە تەمەنی ٧ ساڵیەوە وردە وردە گەشەسەندنی موو لە ناوچە هەستیارەکان دەست پێ دەکات دواتر لەتەمەنی ١٢ بۆ ١٥ ساڵیدا بە تەواوی گۆڕانکارییەکان لە جەستەدا دەردەکەوێت، بەڵام بە گشتی لە کوڕاندا لە تەمەنی ٩ بۆ ١٥ ساڵی گۆڕانکارییەکان روو دەدات

پێویست بە نیگەرانی ناکات

کاتێک ئەم گۆڕانکارییانە ڕوو دەدات، پێویستە دایک و باوك ئاگاداری منداڵەکانیان بن، بەردەوام بن لەگەڵیان بە ئاسایی هەڵس و کەوتیان لەگەڵ بکەن بۆ ئەوەی منداڵەکان هەست بە حاڵەتێکی دەروونی ناخۆش نەکەن، هەروەها ئاگاداریان بکەنەوە لە گۆڕانکارییەکان بە شێویەکی گاڵتە ئامێزی وەری نەگرن بۆ ئەوەی بتوانن لە کێشەکانیان ئاگاداری دایک و باوک بکەنەوە، چونکە منداڵان دەگەنە قۆناغی سوڕی مانگانەو تایبەتمەندیە سێکسیەکان بە گشتیش گۆڕانکارییەکان وەک یەکن و پێویست بە نیگەرانی ناکات.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا