پۆڵەتیک پرێس
بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆلسیتڕۆڵی خوێن لەئێستادا بەشێکی زۆری خەڵک بەدەستیەوە دەناڵینن، بەشێوەیەکی گشتی سەرەتا هیچ نیشانەیەکی دەرناکەوێت و مەترسییەکی زۆری لەسەر تەندروستی هەیە.
بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆلیسترۆڵی خراپ مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، شەکرە، جەڵتەی دڵ و مێشک زیاددەکات، سیستمی ڕۆژانە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ڕێژەی کۆلسیتڕۆڵ هەیە بەم چوار ڕێگایە دەتوانیت ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ کەمبکەیتەوە:
-سیستمی خۆراکی ڕۆڵێکی گرنگی لە دابەزاندنی ڕێژەی کۆلسیتڕۆڵدا هەیە هەندێک لە خواردنەکان هۆکارن بۆ بەرزبوونەوەی ڕێژەکەی بەتایبەتی ئەوانەی دەوڵەمەندن بە خوێ و شەکر، پێچەوانەی ئەوانیش ئەو خواردنانەی ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانیان تێدایە یارمەتی دابەزاندنی ڕێژەکەی دەدەن.
-زیادبوونی کێش هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی کۆلسیتڕۆڵە، بۆیە پێویستە کێشی جەستە بەردەوام کۆنتڕۆڵ بکرێت.
-وازهێنان لە جگەرەکێشان کاریگەرییەکی زۆری لەسەر دابەزاندنی ڕێژەی کۆلسیتڕۆڵی خراپ هەیە.
-ڕۆژانە وەرزشکردن زۆر گرنگە بۆ دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خوێن.