پۆتین باسی كەشتییە پێشكەوتووەكەی روسیا دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
لە ڕوسیا كەشتییەكی نوێ دروست دەكرێت، كە كێشی ١٠ تۆنە.

ڤلادمیر پۆتین لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ، سەرۆك وەزیرانی ڕوسیا میخائیل میشیوستین، وتی: كەشتییەكی ئاسمانی ڕوسی دروست كراوە كێشەكەی ١٠ تۆنەو دەكرێت لە هەر كات و شوێنێكدا بەكاربهێنرێت، بۆ ئەو ناوچانەش دوورن لە ڕوسیاوە، كەشتییەكە بۆ گواستنەوەی بار بەكاردەهێنرێت، پێشبینیش دەكرێت لە ساڵی٢٠٢٢ دا كەشتییەكی تر دروست بكەن، كە كێشەكەی ٥٠ تۆنە.

پۆتین وتیشی: هیوادارم بە زووترین كات كەشتییەكە تاقیبكرێتەوە، تا وەك هۆكارێكی گواستنەوە بەكاری بهێنن بۆ یارمەتی دانی ناوچە دوورە دەستەكانی ڕوسیا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا