پۆڵەتیک پرێس
یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی خانمان برۆکانە کە جوانییەکی زۆر بە چاو و ڕوخسار دەبەخشێت، برۆی تەنک تەمەن گەورەتر دەردەخات.
چەند پێکهاتەیەکی سروشتی بۆ دەستکەوتنی برۆیەکی پڕ و جوان لە ماوەی هەفتەیەکدا:
-زەیتی زەیتون
زەیتی زەیتون یەکێکە لەو زەیتانەی گاریگەرییەکی زۆری لەسەر گەشە و پڕبوونی برۆکان هەیە.
شێوازی ئامادەکردن و بەکارهێنانی، دوو کەوچک زەیتی زەیتون دەخەیتە سەر ئاگر هەتا گەرم دەبێت، دواتر پێش خەوتن لە برۆکانی دەدەیت و بۆ ماوەی دوو خولەک مەساجی پێدەکەیت و وازیلێدەهێنیت هەتا بەیانی، بەیانی بەشێوەیەکی ئاسای دەموچاو دەشۆیت.
-هێلکە
زەردێنەی هێلکە یارممەتی بەهێزکردنی برۆکان دەدات.
شێوازی ئامادەکردن و بەکارهێنانی، زەردێنەی یەک هێلکە تێکەڵ دەکەیت، بە پارچەیەک لۆکە لە برۆکانی دەدەیت بۆ ماوەی ٢٠ خولەک، پاشان بە ئاوی سارد دەیشۆیت، هەفتەی دووجار دوبارەی دەکەیتەوە.
-تێکەڵەی زەیتی زەیتون و هەنگوین
ئەم تێکەڵەیە یارمەتی گەشەی برۆکان دەدات.
شێوازی ئامادەکردن و بەکارهێنانی، کەوچکێک زەیتی زەیتون لەگەڵ چەند دڵۆپێک هەنگوین تێکەڵ دەکەیت، دواتر لە برۆکانی دەدەیت بۆ ماوەی ٣٠ خولەک، پاشان بە ئاوی گەرم دەیشۆیت، ڕۆژانە ئەم تێکەڵەیە بەکاردەهێنیت بۆ دەستکەوتنی ئەنجامێکی باش.