پۆڵەتیک پرێس
وەرگرتنی ڤاکسین دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هند دەستی پێکردووە، بەتەمەنترین ژن لەجیهاندا کە تەمەنی ١٢٤ ساڵە ڤاکسینەکەی وەرگرت.
میدیاکانی هند دەڵێن: ستافێکی پزیشکی ڤاکسینیان بۆ دانیشتوانی ناوچەی پارامۆلا لە جامۆوکشمیر بەکاردەهێنا، لەناویاندا دەرزی یەکەمیان بۆ ریهتی بیگومی تەمەن ١٢٤ ساڵ بەکارهێنا.
ژنەکە جەخت لەوەش دەکاتەوە دوای وەرگرتنی ڤاکسینەکە تەندروستی زۆر باشە و چاوەڕوانە لە چەند هەفتەی داهاتودا دەرزی دووەم وەربگرێت.
بیگوم بەتەمەنترین ژنە لەجیهاندا ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرتبێت، لەگەڵ ئەوەشدا بەشێوەیەکی گشتیش بەتەمنترین ژنە لەجیهاندا پێش جین کالمینتی فەڕەنسی کەوتووە کە تەمەنی ١٢٢ ساڵ و ١٦٤ ڕۆژ بوو کۆچی دوایی کرد، هەوەها پێش کین تاکانای یابانیش کەوتووە تەمەنی ١١٨ ساڵ و ١٥٢ ڕۆژە و لە ژیاندا ماوە.