بە وێنە..بەهۆی باران بارینەوە چەند ڕووداوێک ڕوویاندا

پۆڵەتیک پرێس

لە شاری سیدنی پایتەختی ئوسترالیا ئاهەنگێکی هاوسەرگیری تێکدەچێت، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتومبیلەوە کاتێک کۆنترۆڵ لەدەست دەدەن.

ئۆتومبیلێک لە جۆری پۆرش کاریرا ٩١١، کە نرخەکەی زیاترە لە دوو سەد هەزار دۆلار، لە ناوچەی گرەیستانس لە ڕۆژئاوای سیدنی کۆنترۆڵ لە دەست دەدات، خۆی دەکێشیت بە ئۆتومبیلێکی بارهەڵگردا کە لە سایدەکەی تر وەستاوە، هەروەها ئۆتومبیلی دووەم دەردەکەوێت لە جۆری لامبۆرگینی خۆی دەکێشێت بە درەختێکدا لە باخچەی هۆرسەلی .

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هێزەکانی پۆلیس و ئامبۆلانس لە شوینی ڕووداوەکە ئامادەبوون، شۆفێرەکانیان گواستۆتەوە بۆ نەخۆشخانە.

ئەم ڕووداوە کاتێک روویدا، کە زریانێکی بەهێز نیو ساوز وێڵزی گرتەوە، باران بارینی بەردەوام لافاوی لە ناوچەکەدا دروست کرد، دوای ئەوە ٣٠ ماڵ زیانیان پێگەیشت دانیشتوانی دەورو بەری ڕۆژئاوای سیدنی ناوچەکەیان چۆڵ کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا