لە فەڕەنسا چەند پارچە زێڕێکی مێژوویی بەرێکەوت دۆزرانەوە

پۆڵەتیک پرێس

نوسینگەی پارێزگاری شارۆچکەیەکی رۆژهەڵاتی فەڕەنسا خانوویەکی بە بڕی ١٣٠ هەزار یۆرۆ کڕی و دواتر بەرێکەوت کانزایەکی زێڕی بە بەهای زیاتر لە ٥٠٠ هەزار یۆرۆ تێیدا دۆزییەوە.

کەناڵی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، ماوەی زیاتر لە سەدەیەکە ئەو خانووە دوو نهۆمییە کە دەکەوێتە ناوەڕاستی شارۆچکەی مۆر موڵکی خێزانێکی بازرگانە بە ناوی جۆبی، نزیکەی مانگێکە خاوەنەکەی گیانیلەدەستداوە و  پێشتریش پێشنیاری بۆ شارەوانی کردبوو خانووەکەی لێبکڕن.

بەپێی فرانس پرێس، نرخی خانووەکە ١٣٠ هەزار یۆرۆ بووە، لەکاتی پشکنینی بیناکە فەرمانبەرانی نوسینگەی پارێزگار پێنج پارچە زێڕ و زیاتر لە هەزار و ١٠٠ پارچە دراوی زێڕینیان دۆزیوەتەوە کە بەهایان ٢٠ هەزار فرەنک بووە.

هاوکات، ئەو فەرمانبەرانە چەندین پارچەی مێژوویی گرنگیان دۆزیوەتەوە لەوانەش وێنەیەکی دووەم جەنگی جیهانی و ئامێرێکی بینراو کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەیەم.

بەپێی رۆژنامەی Voix du Juraی ناوخۆیی، پارێزەران جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ئەو پارچە گرانبەهایانە لە ئێستادا موڵکی دەسەڵاتدارانی شارۆچکەکەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا