ئەو ئه‌مریكیانه‌ی بەکوشتنی 14 عێراقی تۆمەتباربوون تره‌مپ لێخۆشبوونی بۆ ده‌ركردن

پۆڵەتیک پرێس

رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ بڕیاری لێبوردنی بۆ چوار پاسەوانی ئەمنی کۆمپانیای “blackwater” دەرکردووە کە بەهۆی کوشتنی 14 کەسی مەدەنی لە عێراق لە ساڵی 2007 زیندانکران.

رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریداوە بە ئازادکردنی چوار سەربازی ئەمنی لە کۆمپانیای “blackwater” کە بەشێک بوون لە کاروانێکی زرێپۆش کە لە ساڵی 2007 بەشێوەیەکی هەرەمەکی لە بەغدا تەقەیان بەسەر کەسانی مەدەنیدا کرد.

ساڵی 2014، پاوڵ سڵاڤ و ئیڤان لیبێرتی و دەستن هێرد کە سیان بوون لەو سەربازانە، بە 13 تاوانی کوشتن و 17 تاوانی هەوڵدان بۆ کوشتن تۆمەتبار کران، هاوکات، نیکۆلاس سلاتن کە قەناسی تیمەکەی بەدەست بوو بە تاوانی کوشتنی پلە یەک تۆمەتبار کرا و سزای زیندانی هەتایی بەسەردا سەپێنرا، ئەوانی دیکەش یەکی 30 ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێنرا.

لەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە لە شەوی سێشەممەی رابردوو، برایان هیبەرلیگ پارێزەری یەکێک لە تۆمەتبارەکان رایگەیاند، بڕیاری لێخۆش بوون بۆ ئەو چوار سەربازەی “blackwater” دەرچووە، وتیشی: من دڵخۆشم بەم بڕیارە، پاوڵ و هاوڕێکانی شایەنی ئەوە نین یەک خولەک لە زینداندا بەسەربەرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا