فتوایەكی نوێی عەلی سیستانی لەسەر بەرزكردنەوەی نرخ بڵاو دەکرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق لە بارەی گرانكرنی كاڵاكان هاتە دەنگ لە فتوایەكی نوێیدا رایگەیاند، بەرزكردنەوەی نرخەكان حەرامە.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەری فەرمی مەرجەعیەتی باڵای ئایینی شیعەكان لە عێراق، عەلی سیستانی رۆژی دووشەممە 7_3_2022 وەڵامی پرسیارێكی خەڵكی لەسەر قۆرخكردنی خۆراك بڵاوكردەوە.

وەك ماڵپەری فەرمی مەرجەعیەتی باڵای ئایینی شیعەكان لە عێراق لە زاری سیستانیەوە بڵاویكردووەتەوە، قۆرخكردنی بازاڕو گرانكردنی نرخەكانی خۆراك حەرامە، ئەوەشی كە بۆ ئامادەكردنی خۆراك بەكار دەهێندرێت حەرامە نرخەكەی قۆرخ بكرێت.

رۆژی یەكشەممە مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی نائاسایی كرد كە تایبەتبوو بە پرسی گرانی نرخی شت و مەك و كاڵاكان لە عێراق و دڵنیاییدا لە پاراستنی ئاسایشی خۆراك لە وڵاتدا.

هاوكات لە شەوی رابردووەوە نرخی چەند ماددەیەكی خۆراكی بەتایبەتی رۆن لە هەندێك لە شارەكانی هەرێم بەرزبووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا