چوارچێوەی هەماهەنگی: بەشداری كۆبوونەوەی پەرلەمان بۆهەڵبژاردنی سەرۆككۆمارناكەین

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

چوارچێوەی هامەهەنگی شیعەكان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند: بەشداری كۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار ناكەین و رێژەی یاسایی بۆ دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە رۆژی 26ی ئاداری 2022 تەواو نابێت.

چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند،داوا لە هەموو هاوبەشانمان دەكەین بە گیانی نیشتمانی كار بكە، دەشڵێت، رێژەی یاسایی بۆ دانیشتنی پەرلەمان لەسەر پرسی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار تەواونابێت.

چوارچێوەی هەماهەنگی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بۆئەوە كردووە: گوشار و تۆقاندن دەبێتە هۆی لەدەستدانی مافەكانی پێكهاتە گەورەكە. داواش دەكات كە لەپێناو رێككەوتن گفتوگۆ و دانوستاندنی زیاتر بكرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی نەبونی سیاسەتێكی حەكیمانەوە تائێستا نەتوانراوە مافەكانی گەلی عێراق و پێداویستییەكانی ژیانیان دابینبكرێت و كۆتایی بەهەژاری و بڵاوبونەوەی گەندەڵی بهێنرێت.

رۆژی چوارشەممە 23 ی ئادار، هاوپەیمانێتیی سەدرییەكان و پارتی و سیادە گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانییان بەناوی ( هاوپەیمانیی رزگاركردنی نیشتمان ) راگەیاند، رێبەر ئەحمەد پاڵێوراوی هاوپەیمانیەكەیە بۆ پۆستی سەرۆككۆمار و محەمەد جەعفەر سەدر، پاڵێوراوە بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا