پشووی پەرلەمان كارناكاتە سەر پەسەندكردنی پرۆژە یاسای بودجەی عێراق

پۆڵەتیك پرێس:

پشووی زستانەی پەرلەمانی عێراق كارناكاتە سەر دواكەوتنی پەسەندكردنی پرۆژە یاسای بودجەی 2021 ، چونكە پەرلەمان بەنیازە ماوەی مانگێك پشووەكەی كەمبكاتەوە.

لەو بارەوە سەلیم شوشكەیی ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: پەرلەمان پشووی یاسایی خۆی وەردەگرێت، بەڵام هەركاتێك پرۆژەیاسای بودجەی 2021 هاتە پەرلەمان، ئەو كاتە سەرۆكایەتی پەرلەمان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەكات ‌و دانیشتنی تایبەتمان لەسەری دەبێت.

سەلیم شوشكەیی وتیشی: سەرەتا كاری لیژنەی داراییە پێداچوونەوەی بۆ دەكات و دواتر بۆ خوێندنەوەی یەكەم و دووەم و دەنگدان لەسەری پەرلەمان كۆدەبێتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیارە بەم نزیكانە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پرۆژە بودجەی ساڵی 2021 پەسەند بكات‌ و رەوانەی پەرلەمانی بكات.

دەربارەی كاریگەری پشووی پەرلەمان لەسەر دواخستنی كاراكردنەوەی دادگای باڵای فیدراڵی ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق روونیكردەوە، پشووی پەرلەمان كاریگەری نابێت لەسەر كاراكردنەوەی دادگاكە، چونكە كاری ئەم دادگایە دەكەوێتە كۆتایی هەڵبژاردن و بۆ پەسەندكردنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن دادگای باڵای فیدراڵی رۆڵی هەیە.

ئاشكراشیكرد، ئەگەرەكان زۆر لەوەنزیكن هەڵبژاردن لە 6ی حوزەیرانی 2021 ئەنجام نەدرێت و دوابخرێت بۆ مانگی 10ی ساڵی داهاتوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا