ماكرۆن لە بەغدایە و سەردانی هەولێر دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی فەرەنسا بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە عێراق و لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لەلایەن مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشوازی لێكرا، بریاریشە رۆژی یەكشەممە، ئيمانوێڵ ماكرۆن سەردانی هەولێر بكات.

سەردانی ئيمانوێڵ ماكرۆن بۆ عێراق، بە مەبەستی بەشداریكردنیەتی لە كۆبوونەوەی (كۆنگرەی هەرێمایەتی وڵاتانی دراوسێی عێراق)، كە بۆ پشتیوانی لە سەقامگیری عێراق و ناوچەكە بەڕێوەدەچێت، ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا درەنگانی شەوی رابردوو گەیشتە بەغدا. بڕیاریشە ماكرۆن سەردانی هەرێمی كوردستان بكات و دواتریش سەردانی مووسڵ دەكات.

ئەمڕۆ شەممە، كۆنگرەی لوتكەی بەغدا بۆ هەماهەنگی و هاوبەشی، بە بەشداری سەركردە و بەرپرسانی نۆ وڵاتی دراوسێ و هەرێمی، هەروەها نوێنەرانی یەكێتی ئەوروپا، نەتەوە یەكگرتووەكان، كۆمكاری عەرەبی و ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو دەستپێدەكات، بۆ ئەم مەبەستەش رێوشوێنی ئەمنی توند لە بەغدا گیراوەتەبەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا