پەرلەمانتارانی مانگرتوو: بەردەوام دەبین لە هەڵوێستەكانمان

پۆڵەتیك پرێس

پەرلەمانتارانی مانگرتووی كوردستان رایانگەیاند، پشتیوانی بەردەوامی خۆپیشاندەرانی هەرێم دەكەن، داواش دەكەن حكومەت و پەرلەمان لەئاستی بەرپرسیارێتی دابن و چارەسەری كێشەكان بكەن.

عەلی حەمە ساڵح وەك نوێنەری پەرلەمانتارانە مانگرتووەكان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێشتر داوایانكرد دانیشتنێكی پەرلەمان لەسەر ئەو بارودۆخەی هەرێم رێكبخرێت، بەڵام داواكەیان رەتكرایەوەو ئەوانیش وەك پاڵپشتییەك بۆ خۆپیشاندەران دەستیان بەمانگرتن كردووە.

هۆشداریدا لەوەش، گەر بێت و بارودۆخی ئێستای حكومڕانی بەمشێوەیەی ئێستای بەردەوام بێت ئەوا ساڵی نوێ كێشەو قەیرانی گەورەتر بەرۆكی هەرێم بگرێت و كێشە دارایی و سیاسی و كۆمەڵاتییەكان بەرفراوانتر دەبن.

عەلی حەمەساڵح وتیشی، “مەترسییەكە زۆر گەورەیەو پێویستە پەرلەمان و حكومەت هۆشدارییەكانمان بە هەند وەربگرن، ئەگەر نا ئەوا هەر بارودخێ: كە روودەدات ئەوان بەرپرسیار دەبن”.

هاوكات داوایكرد، ئەگەر حكومەت لە خەمی خەڵكدایە، ئەوا پێویستە بە زوویی لەگەڵ بەغدا بگەنە رێككەوتن و كۆتایی بە ناشەفافی لە بواری نەوت و قاچاخچێتی خاڵە سنورییەكان بهێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا