پەرلەمانتاران چاودێری جێبەجێكردنی بڕیاری قەدەغەكردنی قاچاخچێتی دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

بەشێك لە پەرلەمانتارانی كوردستان بەدواداچوون بۆ ئەو بڕیارانەی حكومەت دەكەن كە بەمەبەستی بنەبڕكردنی دیاردەی قاچاخچێتی لە خاڵە سنوورییەكان دەری كردوون.

دابان محەمەد ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، حكومەتی هەرێم لەماوەیەكی كەمدا دووجار فەرمانی بۆ نەهێشتنی كاری قاچاخچێتی لە خاڵە سنوورییەكان دەركردووە ئەوەش دانپێدانانی راستەوخۆی حكومەتە بەبوونی ئەو دیارەیە لەو شوێنانە.

ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەتی هەرێم سەرەڕای ئەوەی پێشتریش فەرمانی بۆ دەركردووە، بەڵام نەیتوانیووە كۆنتڕۆڵی دەروازە سنورییەكان بكات، “بۆ جێبەجێكردنی ئەم فەرمانەش چاودێرێكی ورد ئەبین”.

لای خۆشیەوە عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایكردووە، جگە لە زیانە گەورەكانی دیكەی تەندروستی، هاوكات قەبارەی دەستكەوتی كۆمپانیاكان و كاری قاچاخی لەسەرجەم شوێنەكان نزیكەی ١٧٠ ملیار دینارە.

لە دواین كۆبونەوەی خۆیدا، جارێكی دیكە حكومەتی هەرێم هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگەی ڕاسپارد تاوەكو هێزێكی هاوبەش بۆ كۆتاییهێنان بە كاری قاچاخی و كۆنتڕۆڵكردنی دەروازەكان پێكبهێنن.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لە كۆتاییەكانی ساڵی رابردوش حكومەتی هەرێم وەزیری ناوخۆی راسپارد تاوەكو كۆتایی بەكاری قاچاخچێتی لە خاڵە سنوورییەكان بهێنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا