حكومەتی هەرێم شاند دەنێرێتە بەغدا

پۆڵەتیك پرێس

حكومەتی هەرێم بڕیاریدا لە ئایندەیەكی نزیكدا شاندێك رەوانەی بەغدا بكات و تاوەكو كار بۆ چارەسەری پرسی موچەو بودجەی هەرێم بكەن.

سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، چاوەڕێی بەغدان بۆ ئەوەی سەردانی بەغدا بكەن، “رەنگە هەفتەی داهاتوو شاندەكەی هەرێم بڕۆنە بەغدا”.

دوای كۆبونەوەكەی ئەمڕۆیان، حكومەتی هەرێم راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند، بە دابینكردنی رێژەی سەدا 79 دەست بەدابەشكردنی موچە دەكەن و تا پارەكەی بەغدا دەگات ئەو كورتهێنانەی كە هەیە بە قەرز پڕی دەكەنەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای گەیشتنی پارەكەی بەغدا دەیدەنەوە بەقەرز.

هاوكات حكومەتی هەرێم بڕیاریدا، شاندی هەرێم لە ئایندەیەكی نزیكدا سەردانی بەغدا بكات بە مەبەستی داكۆكیكردن لە ماف و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان.

ئەوەش لەكاتێكدایە، نزیكەی 45 رۆژە حكومەتی هەرێم نەیتوانیووە موچەی فەرمانبەران دابەشبكات، بەوهۆیەشەوە ئەمڕۆ لە سلێمانی بەشێك لە مامۆستایان و فەرمانبەران خۆپیشاندانێكی بەرفراوانیان ئەنجامداو داوای دەستلەكاركێشانەوەی حكومەتیان كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا