لەژێر فشاردا بەرنامەی دانیشتنی پەرلەمان بۆ پرسی موچە گۆڕا

پۆڵەتیك پرێس

بەهۆی فشاری بەردەوامی زۆرینەی پەرلەمانتارانی كوردستانەوە، سەرۆكایەتی پەرلەمان بەناچاری بەرنامەی كاری دانیشتنی ئەمڕۆی بۆ پرسی موچەی فەرمانبەران گۆڕی و سەرۆكی پەرلەمانیش دانیشتنەكەی بەجێهێشت.

لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا كە تایبەت بوو بەچەند تەوەرێك بەشێك لە پەرلەمانتاران داوایانكرد پەرلەمان لەبارەی پرسی موچەوە كۆبێتەوەو بابەتی بژێوی خەڵك بكاتە بەرنامەی كارییەوە.

بەوهۆیەشەوە سەرۆكی پەرلەمان بڕیاریدا رۆژی چوار شەمە لەبارەی موچەوە كۆببنەوە، بەڵام دواتر و بەهۆی بەردەوامی فشارەكانەوە بە دەنگی 55 پەرلەمانتار پرسی بودجە خرایە بەرنامەی كاری دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كارنامەی دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان تایبەت بوو بە پرسی كۆچی گەنجان و پرۆژە یاسای پەروەردەو خوێندن لە هەرێمی كوردستان و هەمواری یەكەمی زانكۆ تایبەتەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا