وەزیری ناوخۆی عێراق گەیشتە هەڵەبجە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ هەینی عەبدول ئەمیر شمری، وەزیری ناوخۆی عێراق سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی کرد و سەردانی بەشێک لە شوێنەوارەکانی پارێزگاکەی کرد.

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، شمری لە هەڵەبجە لەگەڵ کۆمەڵێک لە بەرپرسانی پارێزگاکە کۆبووەتەوە.

ئەوەش هاتووە، شمری جەختی کردووەتەوە لەنزیکترین کاتدا ژمارەیەک دامودەزگا لە هەڵەبجە دەکرێنەوە لەنێویاندا بەڕێوەبەرایەتی باری شارستانی و جەوازات و ئیقامە.

ئەوەش لەکاتێکدا ڕۆژی پێنجشەممە شمری سەردانی پارێزگای سلێمانی کرد و لەگەڵ بەشێک لە بەرپرسانی پارێزگاکە کۆبووەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا