نرخی نەوت نزیک دەبێتەوە لە 100 دۆلار

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا و بڵاوبوونەوەی داتاکانی پەیوەست بە نەوتی کۆگاکراوی ویلایەتە یەکگرتووەکان نرخی نەوت بەرەو هەڵکشان رۆیشت و شارەزایان پێشبینی دەکەن لە ماوەیەکی کەمدا، نرخی بەرمیلێک نەوت بگاتە 100 دۆلار.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی ئەیلوولی 2023، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە  87 سەنت بەرزبووەوەو گەیشتە بەرزترین ئاستی لەوەتەی کانوونی دووەمی ساڵی رابردووە و بە 97 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا. هەرچی سەبارەت بە نەوتی خاوی ئەمریکی، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی بە 94 دۆلار و 70 سەنت مامەڵەی پێوەکرا مامەڵەی پێوەکرا و نزیکەی ٪3.6 بەرزبوونەوەی تۆمارکرد بەراورد بە دوێنێ.

ئەم بەرزبوونەوەیە لەناکاوەی نرخی نەوت، هاوکاتە لەگەڵ راگەیاندنی داتاکانی سەبارەت بە نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکا. بەجۆرێک بەرپرسانی کۆگاکانی شاری کۆشینگ لە ویلایەتی ئۆکلاهۆما رایانگەیاند، بڕی نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکا کەمبووەتەوە بۆ 22 ملیۆن بەرمیل نەوت و ئەمەش کەمترین رێژەیە لەوەتەی تەممووزی 2022.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا