بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی گۆڕا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم ڕایگەیاند، “خۆشەویست جەمال ئەحمەد بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لەسەر داوای خۆی لە پۆستەکەی بەخشرا”.

ئەمڕۆ دووشەممە لە نوسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمدا هاتووە، “بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ/ بەڕێوەبەرایەتی کاروباری هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ژمارە (14081 لە 29/6/2022) بڕیاردرا بە بەخشینی (لیوای پۆلیس/ خۆشەویست جەمال ئەحمەد) لە پلەی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی (بەوەکالەت) لەسەر داواکاری خۆی بەهۆی ناتەواوی باری تەندروستییەوە”.

ئەوەش هاتووە، “بڕیاردراوە بە دانانی (عەمیدی هاتوچۆ/ عومەر نامیق حەسەن) لە پایەی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی (بەوەکالەت) بۆماوەی شەش مانگ”.

Open photo

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا