نرخی ئەمپێرێک موەلیدە بۆ مانگی ڕابردوو دیاریکرا و بەرنامەی کارکردنییان گۆڕانکاری بەسەرداهات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ئاشکرایکرد، نرخی ئەمپێرێک کارەبای موەلیدە بۆ مانگی ڕابردوو لەنێوان 13000 بۆ 14500 دینار دەبێت، هاوكات به‌پێی خشتەی پێدانی كارەبای موه‌لیدە ئه‌م مانگه‌ له‌كاتژمێر 1:00ی پاشنیوه‌ڕۆ بۆ 1:00ی شه‌و كاره‌با دابین ده‌كرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، به‌گوێره‌ی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موه‌لیدە بە (57) دینار بۆ مانگی تشرینی دووه‌م دیاریكرا، كه ‌به‌ تێكڕایی موەلیدەی ئه‌هلیی گه‌ڕه‌كه‌كان لەنێوان (220) بۆ (255) کاتژمێر كاریان كردوە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لەنێوان (13.000) دینار بۆ (14.500) دینار دەبێت.

وتیشی، “هه‌ندێك موه‌لیدە كه‌ له‌ 7:00ی به‌یانی بۆ 1:00ی شەو كاریان كردوه‌ نرخی ئه‌مپێریان له‌ نێوان (15.000) دینار بۆ (16.500)دینار ده‌بێت و به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان و دابینكردنی كاره‌با بۆ هاوڵاتیان، نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌با له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ جیاوازە.

هاوكات، بەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی كانونی یه‌كه‌م، كاتژمێر (6:30) بۆ (8:00)ی به‌یانی و كاتژمێر (1:00)ی پاشنیوه‌ڕۆ بۆ (1:00)ی شه‌و دەبێت، كاره‌بای نیشتمانی نه‌بوو موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن‌ و پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (10) خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موه‌لیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە سەرپێچیكار روبەڕوی یاسا دەكرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا