تەرمی ژنە خنكاوەكەی رووباری باڵەكایەتی دۆزرایەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای دوو رۆژ لە گەڕان، تەرمی ئەو ژنەی لە رووباری باڵەكایەتی خنكابوو دۆزرایەوە و رەوانەی پزیشكی دادی سۆران كرا.

تەرمی ئەو ژنە لە نزیك گوندی بەرسینی سەر بە قەزای رواندز لەلایەن تیمەكانی بەرگریی شارستانیی ئیدارەی سۆرانەوە دۆزراوەتەوە.

ئەو ژنەی خنكاوە ناوی شلێر فەتحوڵایە و تەمەنی 23 ساڵە، دایكی دوو منداڵە و بە وتەی كەسوكارەكەی رۆژی دووشەممە لە نزیك پردی حافیز چووەتەسەر رووباری باڵەكایەتی، بەڵام پێی خلیسكاوە و كەوتووەتە ناو رووبارەكە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا