پۆڵەتیک پرێس
ڕۆژنامەی ۆڵ ستریت جۆرناڵ-ی ئەمریکی لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس ڕۆژی هەینی ئەم هەفتەیە دەستپێدەکات.
بەرپرسێکی ئەمریکی بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە، ئیدارەی سەرۆک جۆ بایدن پێشبینی دەکات ئەم هەفتەیە ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس ڕابگەیەنرێت.
جەختی لەوەش کردەوە ئەمریکا لەگەڵ میسڕ و قەتەڕ و دەوڵەتانی ئەوروپا بۆ ئەو مەبەستە فشاریان خستووەتەسەر بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و فەرماندەکانی حەماس .
ڕۆژنامەکە لە زاری بەپرسە ئەمریکیەکانەوە بڵاویکردەوە، گفتوگۆکانی بەرپرسانی میسڕ لەگەڵ حەماس پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیوە، ئیسرائیلیش بەشێوەیەکی نافەرمی ڕایگەیاندووە کە ئامانجە سەربازییەکانی لە غەززە بەدەستهێناوە.
شەڕ و پێکدادانی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە کەرتی غەززە پێی ناوەتە ڕۆژی یانزەیەمینەوەو لە ئاکامی هێرش و ناکۆکیەکاندا دەیان کەس کوژراون و بریندار بوون.