پۆڵه‌تیك پرێس:
شه‌وی ڕابردوو ژماره‌یه‌ك موشه‌ك ئاڕاسته‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا كرا، هه‌رچه‌نده سیستمی به‌رگری موشه‌كی ئه‌مریكا هێرشه‌كه‌ی تێك‌شكاند، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی مه‌ده‌نی بوونه قوربانیی.
دوای ته‌نیا 15 خوله‌ك له بڕیاری ئه‌مریكا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی له‌عێراق، ژماره‌یه‌ك موشه‌ك ئاڕاسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وز و به‌دیاریكراوی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا كران، میدیای عێراقی ده‌ڵێت، موشه‌كه‌كانی ئه‌مجاره كاتیۆشا نه‌بوون، به‌ڵكو له جۆری “گراد-21” بوون.
یه‌كه‌مجاره موشه‌كی گراد-21 له عێراق به‌كاربهێندرێت، به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان منداڵێك به‌هۆی هێرشه موشه‌كیه‌كه‌وه كوژراوه و 13 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، كه دوان له‌برینداره‌كان پاسه‌وانی وه‌زیری ناوخۆی عێراقن.
ماوه‌ی پێنج هه‌فته‌یه هیچ هێرشێكی موشه‌كی میلیشیا شیعه‌كان دژی ئه‌مریكا ئه‌نجامنه‌دراوه و ئاگربه‌ست ڕاگه‌یه‌ندراوه، ڕاسته‌وخۆ دوای هێرشه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا میلیشیا شیعه‌كانی به‌ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه تۆمه‌تباركرد.
به‌دیاریكراوی چوار موشه‌ك له‌ناوچه‌ی سه‌وز خرانه‌خواره‌وه یه‌كه‌میان نزیك له باره‌گای پاڵپشتی لۆجستی كه‌رتی زه‌یتوون، دووه‌میان له ده‌وروبه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا و سێیه‌میان له نزیك فه‌رمانده‌یی پۆلیسی به‌غدا، چواره‌م موشه‌كیش له نزیك پێگه‌یه‌كی ئاسایشی نیشتمانی عێراق خراوه‌ته خواره‌وه.