په‌رله‌مان: سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی یاسای نییه‌

پۆڵه‌تیك پرێس:
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رۆك كۆماری عێراق مافی ئه‌وه‌ی نییه‌ یاساكانی په‌رله‌مانی عێراق ڕه‌تبكاته‌وه‌، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ یاسای قه‌رز.

حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، واژۆی سه‌رۆك كۆمار له‌سه‌ر یاساكان بابه‌تێ پرۆتۆكۆڵییه‌ و سه‌رۆك كۆماری ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی یاساكانی نییه‌.

به‌وته‌ی حه‌سه‌ن كه‌عبی، سه‌رجه‌م ئه‌و یاسایانه‌ی له‌په‌رله‌مان ده‌نگیان له‌سه‌ر ده‌درێت، دوای 15 ڕۆژ له‌ گه‌یشتنی به‌ سه‌رۆك كۆمار په‌سه‌ند ده‌كرێت، هاوكات ده‌شڵێت، سه‌رۆك كۆمار ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌تكردنه‌وه‌ یاخود ده‌ستكاریكردنی یاساكانی نییه‌.

قسه‌كانی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان دوای ئه‌وه‌ دێت، تا ئێستا به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق یاسای قه‌رز كه‌ په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ردا په‌سه‌ند نه‌كردووه‌.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا